بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری خۆسەر ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ ی فێڤریە، کاروانی یارمەتییەک کە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان نێردرابوو، دوای نۆ ڕۆژ کە لە دەروازەی سنووری ئەمجلود لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا ڕاگیرابوو، گەڕێندرایەوە بۆ ناوچەی بەڕێوەبەری خۆسەر.
سادق محەمەد خەلەف هاوسەرۆکی ئیدارەی سووتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کە دوای نۆ ڕۆژ چاوەڕوانی بۆ گەیاندنی یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراوەکان کە بریتی بوو لە 30 لۆری سووتەمەنی ، ڕۆژی پێنجشەممەبەڕێوەبەری خۆسەر فەرمانی گەڕاندنەوەی ئەو کاروانەی دەرکرد.
Your Comment